دەروازە سنورییەکان بەستنەوەی سەرجەم دەروازەکانی بە سەنتەری چاودێری دەستەکە ڕاگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان،بەستنەوەی سەرجەم دەروازەکانی بە تۆڕێکی کێبڵی بۆ سەنتەری داتاکانی دەستەکە ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە:- تیمێک بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی دەستەی دەروازەکان و بەسەرپەرشتی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دەروازەکان، توانیان کار بۆ تەواوکردنی بەستنەوەی دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بە تۆڕی کێبڵی سەنتەر بکەن، کە دوا دەروازەیە بە تۆڕەکە ببەسترێتەوە. وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- بەستنەوەی دەروازەکان بە تۆڕی کێبڵی سەنتەری دەروازەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە گواستنەوەی داتاکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی، دڵنیابوون لە خێرایی ڕێکارەکان بۆ ڕێگریکردن لە دەستکاریکردن و کاری قاچاخچیەتی لە ڕێگەی شیکردنەوەی وێنەی سۆناری کاڵاکان و چاودێریکردنیان راستەوخۆ لە بارەگای دەستەکەوە لە ڕێگەی سەنتەری کارپێکردنی تایبەتمەند کە بە نوێترین شاشە و کۆمپیوتەر ئامادەکراوە و لەلایەن کارمەندانی پسپۆڕ و بە ئەزموونەوە بەڕێوەدەبرێت
