دەرەوەی ئه‌مریكا پاداشتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری له‌باره‌ی سه‌ركرده‌ی باندێك راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاداشتی پێنج ملیۆن دۆلاری پێشكه‌ش كردوه بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كیان پێبدات و ببێته هۆی ده‌ستگیركردن یان سزادانی فرانسیسكۆ مانوێل بێرمۆدێز كاگوا ناسراو به "چورۆن" سه‌رۆكی باندی لۆس چۆنێرۆسی ئیكوادۆر.
به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كاروباری جێبه‌جێكردنی یاسا پاداشتێكی تا پێنج ملیۆن دۆلار ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك كه ببێته هۆی ده‌ستگیركردن یان سزادانی فرانسیسكۆ مانوێل بێرمودێز كاگوا، ناسراو به چۆرۆن سه‌رۆكی باندی لۆس چۆنێرۆس له ئیكوادۆر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و پاداشته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیكوادۆر پێشكه‌ش كراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا كه‌سێك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به "چورۆن" ناسراوه به ڕێكخستنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ك بۆ ئه‌و بانده، له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له نیویۆرك به تۆمه‌تی پیلانگێڕی بۆ هاورده‌كردن و دابه‌شكردنی كۆكاین و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به مه‌به‌ستی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه تۆمه‌تبار كران.
