دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی ماددەی هۆشبەر دوای رووبەڕووبونەوە دەستگیر دەکات
دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی ماددەی هۆشبەر دوای رووبەڕووبونەوە دەستگیر دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کرد کە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش لە رێککەوتی (27ـی تشرینی دووەمی 2023)، لە شاری کەلار ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر و لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و رووبەڕووبونەوەی چەکداریان دا.
هاتووەش، هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزووترین کات هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی رووبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا و دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کە بەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش.
