دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی داعش رادەگەیەنێت
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، تیرۆرستێکی سەر بە رێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق توانیان تیرۆرستێک لەسنوری گوندی (چیمەن)ی پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان شوێنی خۆحەشاردانی داواکراوێکی داعش بدۆزنەوە و چاودێری بکەن.
ئەوەشخراوەتەڕو، تیرۆرستەکە ناوی (ج م ج) بەڕەگەز عەرەب و پلەی سەربازی هەبوە لەناو ڕێکخراوی داعش، لەڕێگەی وڵاتی سوریاوە هاتۆتە عێراق، بە بڕیاری دادوەر توانرا لەرۆژی 4ی مانگی (ئازار/3) دەستگیربکرێت
