دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست ڕادەگەیەنێت
بەپێی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایش: "لەڕۆژی 18/9/2025بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسنوری پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێک دەستگیربکەن و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی تیرۆریست و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد توانرا شوێنی (دوو)تیرۆریستی تر لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستنیشان بکرێت و بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان هەردوو تیرۆریست دەستگیرکرا، کەلەماوەی ڕابردوو چەکداری داعش بوون و لەئێستاشدا کاری ڕێکخراوەییان بۆ داعش کردوە و لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بیری توندڕەویان بڵاوکردوەتەوە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە 21/9/2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان-هێزی تایبەتی ئەمریکا، توانیان لەسنووری ناوچەی شوان کێوماڵی بەرفراوان ئەنجام بدەن و چەندین شوێن و حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبەرن."
