دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵی ئینتەرنێت
بەتۆمەتی دزینی بڕێکی زۆر کێبڵ لە کۆمپانیایەکی گەیاندنی ئینەرنێت بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند ،ئاماژەی بەوەکرد دوای دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
پۆلیسی هەولێر ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کۆمپانیایەکی گەیاندنی ئینتەرنێت کەوا بڕێکی زۆر کێبڵیان لێ دزراوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەیەکی کەمدا توانییان تۆمەتبارانی بکەری ئەو دزیە دەستنیشان بکەین، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، هەردو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە لە ئێستادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
