راگرتنی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە دەریای ناوەڕاست
حکومەتی ئەڵمانیا جەختیکردەوە کە لە هەوڵی ئامادەکاریە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتێکی نوێی ڕێگریکردن لە کۆچکردن بەرەوە وڵاتەکەی، حکومەتی فیدڕاڵی ئهڵمانیا چیتر پلانی نییە هاوکاری بۆ ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانە دابین بکات کە لە بواری ڕزگارکردنی خەڵکی مەدەنیدا لەدەریادا کاردەکەن.
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاواره و پهنابهران بڵاویكردهوه، حكومهتی بەرلین پاڵپشتییه داراییهکانی بۆ ڕێکخراوه ناحکومییهکانی فریاکەوتن له دەریای ناوهڕاست و شوێنهکانی دیکه ڕادەگرێت، ئهوەش نیشانەیەکی دیكهیه بۆ توندوتۆڵکردنی سیاسەتی کۆچبەری ئەڵمانیا.
بەپێی بەدواداچونەکان، حکومەتی فیدڕاڵی ئهڵمانیا چیتر پلانی نییە هاوکاری بۆ ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانە دابین بکات کە لە بواری ڕزگارکردنی خەڵکی مەدەنیدا لەدەریادا کاردەکەن، ئەو بڕیارەی حکومەت کە سەرەتای مانگی (ئایار/5)ی ئهمساڵدا كهوتوهته بواری جێبهجێگردنهوه، ئهوهش نوێنەرایەتی گۆڕانی سیاسەت دەکات کە لە هاوپەیمانی پێشو کە بانگەشەیان بۆ ئەو جۆرە هاوکارییە کردبو.
