رەشید و مالیکی: دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
سەرۆک کۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتیان کرد کە دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە تێیدا هاتووه ، "ئەمڕۆ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید" کرد، بە ئاماژەدان بەوەی "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات و خێراتربوونی تەحەددای ناوچەیی کرا، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی تەحەددیاتی ناوچەکەدا هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه ، "هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی عێراق و گەلەکەی و سەقامگیرییەکەی و چەسپاندنی بەرەی ناوخۆ و بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە عێراق کردەوە". ههروهها ئهوهیش هاتووه كه ، "کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری دیالۆگ و هێمنی و بەکارهێنانی عەقڵ لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی گەلان و ئاسایشی دەوڵەتان بپارێزێت، هەروەها ناوچەکە لە گرژی و پەرەسەندنی زیاتر بپارێزێت".
بەگوێرەی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه، هەردوولا "ئیدانەی توندی خۆیان بۆ دەستدرێژیی زایۆنیستەکان دژی ئێران" دەربڕیوە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "ئەم پەرەسەندنە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت".
