سامەڕائی جەخت لەسەر پێویستی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، موسەنا سامەڕائی، لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، دانیال ڕوبینشتاین، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و ڕێگاکانی پتەوکرنی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی هاوپەیمانی عەزم، کە ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر "پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە کردووە، هەروەها گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا و پتەوکردنی سەقامگیری". سامەڕائی جەختی لە "پێویستی بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا کردووەتەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و بەشداربێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و سەروەری عێراق".
لای خۆیەوە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، کە بەشدارە لە چەسپاندنی سەقامگیری و پتەوکردنی هاریکاری ئابووری و سیاسی، وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە.
