سامەڕائی وئەعڕەجی تاوتوێی پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان دەکەن
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و هەروەها پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ئەعڕەجی کە بە موتەڵع گەیشتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی یەکخستنی گوتاری نەتەوەیی و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت کردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات،هەروەها ئاماژەیان بە: "پێویستی لێکتێگەیشتنی سیاسی لەم قۆناغەدا بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی". هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە سیاسییە جیاجیاکاندا کرایەوە.
