ساڵح موسلیم باس لە هەرەشەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕاگەیاند، "ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێوەدەچێت پەیوەندی بە کەسەوە نییە و راست نییە کە بەشێوەی دیکە هەڵبسەنگێندرێن، لە سەرتاسەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا یەکەم جارە هەڵبژاردنێکی بەم جۆرە ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەشە هەندێک نیگەرانی ساز دەبن. هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی دیموکراسیانەو شەفاف ئەنجام دەدرێت، هەروەها پێوانەکانی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی کە پەسەند کراون، دەچەسپێندرێن".
دەشڵێت: "دەوڵەتی تورکیا چەندین رۆژە دەڵێت کە ئەمەریکا لە پشت ئەو هەڵبژاردنەوەیە، دەبێت دوای کاردانەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لێدوانێکی بەو جۆرە بدرێت، وتەیەکی دیپلۆماسییانەیە و ئامانجەکەش بێدەنگکردنی تورکیایە، بەگوێرەی هەلومەرجی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵبژاردن ساز دەکرێت، بە بێ پشتیوانی و راوێژ بە هەندێک کەس ئەنجام دەدرێت".
ساڵح موسلیم ڕاشیگەیاندووە، "دەوڵەتی تورک لە سەرەتاوە لە دژی هەڵبژاردنە. دەوڵەتی تورک لە دژی ئیرادەی گەل و دیموکراسییە، کاتێک لە ناوچەكە هەنگاوێک بە ئاراستەی دیموکراسی هەڵدەگیرێت، دەوڵەتی تورکیا لە دژی ئەو هەنگاوە دەوەستێتەوە، بەرای من هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و لێدوانەکانی ئەمریکا نییە، ئەوە چەندین ساڵە هەیە بە تایبەتیش دوای پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ئاستی تەنگەتاوی دەوڵەتی تورک زیادی کردوە".
ساڵح موسلیم هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا وەک هەوڵی لەباربردنی هەڵبژاردنەکان، چاوترسێنکردنی گەل و رێگری سازکردن لەبەردەم رۆیشتن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان هەڵسەنگاند و وتی" تورکیا بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت هەموو شتێک دەکات، لە بەرامبەر هەڵبژاردندا دەوڵەتی تورکیا تەنگەتاویەکی گەورەی هەیە، بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردن ئەنجام دەدات، گەلەکەمان دەچێتە سەر سندووقەکان و بە ئیرادەی خۆیەوە نوێنەرانی هەڵدەبژێرێت".
بڕیارە ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە سەرجەم كانتۆنەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەبچێت.
