سلێمانی: ساڵی ڕابردو سێ هەزار و 310 توشبوی نوێی شێرپهنجه تۆماركراون
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی ڕایگهیاند، ساڵی ڕابردو سێ هەزار و 310 توشبوی نوێی شێرپهنجه تۆماركراون، كه 6.10%ی توشبوانی منداڵن و 54.60%یان لە رەگەزی نێر و 45.40%یان لە رەگەزی مێن.
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی له ڕاپۆرتێكدا له ڕاپۆرتێكدا باسی لهوهكردوه، کۆی ژمارەی توشبوانی نوێ بۆ ساڵی 2024 لە پارێزگای سلێمانی بریتی بو لە سێ ههزار و 310 توشبوی نوێ، کە 201یان لە تەمەنی منداڵیدان، 6.10%ی توشبوانی شێرپەنجە منداڵن، 54.60%یان لە رەگەزی نێر و 45.40%یان لە رەگەزی مێن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، 91.8%ی توشبوانی شێرپەنجە كه له نهخۆشخانهی هیوا تۆماركراون خەڵکی سنوری سلێمانین، 5.9%یان خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراقن و 2.4%یان خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بون.
بهگوێرهی ڕاپۆرتهكه، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە بریتین له شێرپەنجەی مەمک (647 کەس، کە دەکاتە 19.5%)، شێرپەنجەی سییەکان (233 کەس، کە دەکاتە 7%)، شێرپەنجەی پرۆستات (174 کەس، کە دەکاتە 5.3%)، شێرپەنجەی کۆڵۆن (166کەس، کە دەکاتە 5%)، شێرپەنجەی غودە (158 کەس، کە دەکاتە 4.8%)، شێرپەنجەی مێشک (138 کەس، کە دەکاتە 4.2%)، شێرپەنجەی میزڵدان (120 کەس، کە دەکاتە 3.6%)، جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە (1468 کەس، کە دەکاتە 44.4%).
