سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ئاشكراده‌كات
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ئاشكراده‌كات كه بڕیاره له 22ی ئه‌م مانگه دوای 12 ساڵ ئه‌نجامی بدات و ده‌ڵێت، "دوای سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدای پایته‌خت، ره‌نگه سه‌ردانی هه‌ولێریش بكه‌م".
له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوساندا دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌ت له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند، "لایه‌نی عێراقی گرنگییه‌كی زۆر به سه‌ردانه‌كه‌ی داهاتومان ده‌دات، یه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته‌كانیش كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كێشه‌ی ئاوه، غازی سروشتی و نه‌وت بۆ توركیا، به پشتبه‌ستن به داواكاری به‌غدا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسانه".
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان دیراسه له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریانه ده‌كه‌ن كه لایه‌نی عێراقی سه‌باره‌ت به ئاو پێشكه‌شی كردوه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵیان ده‌ده‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، لایه‌نی عێراقی ده‌یه‌وێت ئێمه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ئاو بكه‌ین و هه‌نگاوه‌كانمان به‌م ئاراسته‌یه ده‌بێت، هه‌روه‌ها پرسگه‌لێكی په‌یوه‌ست به ڕۆیشتنی غازی سروشتی و نه‌وت بۆ توركیا هه‌یه و ئێمه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانیش ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدای پایته‌خت، سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكه‌م.
