سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پهیامێكییدا پیرۆزبایی له حزبی شیوعی عێراق و كوردستان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پهیامێكییدا پیرۆزبایی له حزبی شیوعی عێراق و كوردستان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ئه‌مڕۆ 31ـى ئادار، پيرۆزبايى يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيوعى عێراق و كوردستان، له سهركردايهتيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر و لايه‌نگرانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له‌م ياده‌دا به پێزانينه‌وه له مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و ڕۆڵى نيشتمانيى هه‌ردوو حزب له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌يى و به‌شدارييان له بزووتنه‌وه و ژيانى سياسيدا دهڕوانين، هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه يادى هه‌موو ئه‌و تێكۆشهرانهيان دهكهينهوه كه ته‌مه‌نێكى درێژيان بۆ خزمه‌تكردن به گه‌ل و نيشتمان له ڕيزه‌كانى حزبى شيووعيدا به‌سه‌ر برد.
