سه‌ردانێكی نائه‌تۆمی ئێران ده‌رگای به‌ڕووی ئاژانسدا ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، تیمێكی ته‌كنیكی له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا ڕێگه‌یان پێده‌درێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندی ئێران بۆ تاوتوێكردنی "میكانیزمێكی نوێ" بوه، به‌ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم و تاران.
كازم غه‌ریب ئابادی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "شانده‌كه بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمێك دێنه ئێران، نه‌ك سه‌ردانی شوێنه ئه‌تۆمییه‌كان".
ڕۆژی 2ی (ته‌مموز/7)ی 2025، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، به فه‌رمی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ڕاگرتنی هاوكاری له‌گه‌ڵیدا ئاگاداركرده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای وڵاته‌كه‌ی بو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
ڕافائیل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕۆژی 25ی (حوزه‌یران/6) دوپاتیكرده‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵ ناكات پشكنینه‌كان له شوێنه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ڕابگیرێن.
بڕیاره‌كه‌ی ئێران بۆ ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانس دوای ئه‌وه هات كه ئیسرائیل له 13ی (حوزه‌یران/6) هێرشیكرده سه‌ر ئێران، تارانیش ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی به هۆكاری دابینكردنی پاساوی هێرشه‌كه بۆ ته‌لئه‌بیب زانی.
