سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا: له ماوه‌ی مانگی ڕابردودا چوار جار هه‌وڵی تیرۆركردنی بافڵ تاڵه‌بانی درا
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی ڕابردودا چوار جار هه‌وڵی تیرۆركردنی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی دراوه، ده‌شڵێت، "له ڕوداوه‌كه‌ی لاله‌زار 12 کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بون".
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له سلێمانی، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نوسان كه موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، باسی له چیرۆكی پشت ڕوداوه‌كه‌ی لاله‌زار كرد و وتی، "له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌نگۆی گۆڕانكاری و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی واقعی ئێستای یه‌كێتیمان ده‌بیست، لاهور شێخ جه‌نگی له ڕابردودا هه‌وڵیداوه خۆپیشاندانه‌كان به‌تایبه‌ت ناڕه‌زایی مامۆستایان بقۆزێته‌وه بۆ دروستكردنی پشێوی و نائارامی كە هه‌مو ناوچه‌كان بگرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ناو لاله‌زاردا "گروپی چه‌كدار ڕاهێنانیان پێكراوه له‌سه‌ر چۆنێتی تیرۆركردن و كوشتن له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه، له ڕێگه‌ی ده‌مانچه‌ی بێده‌نگه‌وه، له ماوه‌ی مانگی ڕابردودا چوار جار هه‌وڵی تیرۆركردنی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران دراوه".
په‌یوه‌ست به ژماره‌ی كوژراوانی شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، "له ڕوداوه‌كه‌ی لاله‌زار 12 کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بون، هاوكات 162 كه‌سیش ده‌ستگیركراون".
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه، یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی تیرۆركردنی بافڵ تاڵه‌بانی كه له دوری 600 مه‌تر له ماڵه‌كه‌یه‌وه له ده‌باشان دراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ كوشتنی دانراوه هێمای دوربینی نیشانه‌شكێنه‌كه‌ی خستوه‌ته‌سه‌ر سنگی بافڵ تاڵه‌بانی، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بوه‌ته‌وه و ته‌قه‌ی نه‌كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه رونیكرده‌وه، "یه‌كێكی دیكه له هه‌وڵەكانی كوشتنی بافڵ تاڵه‌بانی لە رێگەی فەرماندەیی بوە، بەڵام ئەمریکییه‌كانی لەگەڵدا بوه و به‌وهۆیه‌وه پیلانه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی وت، "پیلانی سێیه‌می تیرۆركردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی لە چێشتخانەی ڤۆگ بوە لە سەرچنار، سه‌ره‌تا هه‌وڵدراوه له ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه بكرێته ئامانج و دواتریش له ڕێگه‌ی درۆنه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكرێته ئامانج بۆ شاردنه‌وه‌ی چۆنێتی تیرۆركردنه‌كه‌ی".
سه‌رچاوه باڵاكه ده‌ڵێت، "جارێكیش هه‌وڵی تیرۆركردنی قوباد تاڵه‌بانی دراوه ئەوەش کاتێک لە نێو فڕۆکەدا بوە لە ئاسمانی سلێمانی، به‌ڵام شكستیهێناوه".
په‌یوه‌ست به چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، سه‌رچاوه باڵاكه ده‌ڵێت، "لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به هه‌وڵی تیرۆكردنه‌كه‌وه نیه ئازادده‌كرێن، تاوانبارانیش پارێزه‌ریان بۆ ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریان لێبكرێت".
