سه‌رۆكایه‌تی سوریا: شه‌رع و تره‌مپ كۆمه‌ڵێك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییان تاوتوێكرد
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ئه‌مریكا گه‌یشته كۆشكی سپی و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبۆوه و له دیدارێكدا كه یه‌كه‌م دیداره له جۆری خۆیدا له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا، تاوتوێی كۆمه‌ڵێك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیان كرد.
به‌وته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی سوریا، ئه‌حمه‌د شه‌رع به سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشته كۆشكی سپی و له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه پێشوازی لێكرا، هه‌ردو سه‌رۆك كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، به ئاماده‌بونی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی سوریا باسی له‌وه‌شكردوه، په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و ئه‌مریكا تاوتوێكران، هه‌روه‌ها ڕێگاكانی به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانیان، ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵێك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌سه‌ره.
