سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبه‌ج پەیامێک بڵاودەکاتەوە
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبه‌ج له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌م تاوانه به‌بێ توندترین سزا بۆسه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا تێناپه‌ڕێت و
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بۆردومانێكی تیرۆریستی گه‌لی مه‌ده‌نیی ئێمه‌ی له شاری مه‌نبه‌ج كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌م ڕوه‌وه ده‌وڵه‌تی سوریا دوپاتیده‌كاته‌وه كه درێغی ناكات له به‌دواداچون و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌م كاره تاوانكارییه هه‌یه، ئه‌م تاوانه‌ش به‌بێ توندترین سزا به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا تێناپه‌ڕێت، به‌جۆرێك كه ئه‌وان ده‌كرێنه وانه‌یه‌ك بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بوێرێت ده‌ستكاری ئاسایشی سوریا بكات یان زیان به خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
