سودانى واژۆی گرێبەستی دامەزراندنی شاری پزیشکی لە پارێزگای زیقار دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق، واژۆی گرێبەستی دامەزراندنی شاری پزیشکی لە پارێزگای زیقار لەگەڵ کۆمپانیای چینی (CSCEC) کرد، کە بە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکان لە کەرتی پزیشکی و چاودێری تەندروستی دادەنرێت. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند،محەمەد شیاع، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری بۆ هاوڵاتیان دووپاتدەکاتەوە.
وتیشی، پرۆژەی شاری پزیشکی لە زیقار (١٣) دامەزراوەی پزیشکی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە ٧ نەخۆشخانە بە توانای (٧٠٠) قەرەوێڵە، واتە نەخۆشخانەی سەرەکی بە ٢٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ منداڵان بە ١٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ ئافرەتان بە ١٠٠ قەرەوێڵە، سەنتەری نەخۆشیەکانی خوێن و چارەسەری وەرەم بە ١٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ پزیشکی ناوخۆیی و سیستەمی هەرسکردن بە ١٠٠ قەرەوێڵە نەخۆشخانەی ncy بە ٥٠ قەرەوێڵە، لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی کلینیکەکانی راوێژکاری، سەنتەری تایبەتمەند، بینا بۆ پزیشکی دادوەری، لێکۆڵینەوە و توێژینەوە، بانکی خوێن، و ماڵی پزیشکان.
هەروەها، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لەسەر رووبەری ٩٣ دۆنم دروست دەکرێت، قۆناغی دووەمیش لەسەر رووبەری ٣٩ دۆنم دروست دەکرێت.
