سودانى پیرۆزبایی بڕواپێکردنی کۆلێژە پزیشکییەکان لە عێراق دەکات
محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،پیرۆزبایی لە نوخبەی زانستی و ئەکادیمییەکانمان کرد بۆ ئەو دەستکەوتە گرنگەی کە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ بڕواپێکردنی کۆلێژە پزیشکییەکان لە عێراق بەدەست هاتووە.
سەرۆک وەزیران لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی ,,پیرۆزبایی لە نوخبەی زانستی و ئەکادیمییەکانمان دەکەین بۆ ئەو دەستکەوتە گرنگەی کە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ بڕواپێکردنی کۆلێژە پزیشکییەکان لە عێراق بەدەست هاتووەدوای ئەوەی فیدراسیۆنی جیهانی بۆ پەروەردەی پزیشکی (WFME) باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی تەواوی پێ بەخشی لەسەر ئاستی هەڵسەنگاندنی ئەو بەرنامە و ستانداردانەی کە لە بوارەکانی دڵنیابوون لە کوالێتی پەروەردەی پزیشکی پەسەندکراون,,.
وتیشی,,ئەم دەستکەوتە دەرئەنجامی ماندووبوونى دامەزراوە ئەکادیمییەکانمانە و بەڵگەیەکە بۆ پتەویی بڕوانامەی کۆلێژە پزیشکییەکان لە وڵاتەکەماندا، پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دووپات دەکەینەوە کە پەرە بە پەرەپێدانی خوێندنی باڵا دەدەن لە عێراق,,.

