سودانی بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانی کردنی ئیتاڵیا وەرگرت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی،لەمیانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانی کردنی ئیتاڵیا وەرگرت
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا و تێیدا گفتوگۆیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆستدا کرد.
وتیشی سودانی جەختی لەسەر سووربوونی حکومەت کردەوە، بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە سەردانەکەی بۆ عێراق لە کۆتایی ساڵی 2022 دا لە نێوان بەڕێزیان و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی لەسەری ڕێککەوتوون، جگە لە هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنی ئیتاڵی و ئاماژەی بە گرنگی بەشداری کردنی کۆمپانیا ئیتاڵییەکان کرد لەو گەشەپێدانە کە ئەمڕۆ عێراق بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی بەڕێزیان بۆ ڕۆما.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئیتالیا بانگهێشتنامەیەکی گەیاندە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ سەردانی کردنی ئیتاڵیا، بەمەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی دووقۆڵی لەبوارەکانی ئابووری و ئەمنی و سەربازی و کەلتووری و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا کە لەساڵانی هەشتاکانەوە ماوەتەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە هاوکاری عێراق و ئیتالیا گرنگ و سەرەکییە بۆ پتەوکردنی سەقامگیری لەناوچەکە و جیهاندا.
