سودانی تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەکان لە سەرانسەری عێراق دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەکان لە سەرانسەری عێراق دووپاتدەکاتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە دامەزراوە تەندروستییەکان متمانەی هاووڵاتیان بەدەست بهێنن
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 10 ناوەندی پزیشکی چاودێری چڕ بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو و کۆرپەی پێشوەختە کردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی یەکگرتوو کە پێکهاتووە لە 22 ناوەند لە بەغداد و پارێزگاکان، بە توانای کۆی گشتی (360) قەرەوێڵە.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵەکانی کارمەند و تیمە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ تەواوکردنی ناوەندەکان، وئاماژەی بە گرنگی ئەم پڕۆژە چۆنایەتیانە کرد، کە ئامانجیان کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن و زوو دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکانی منداڵانە، هەروەها ڕاهێنان بۆ کارمەندان لەسەر کەرەستە و شێوازی هاوچەرخ بۆ خزمەتکردنی منداڵان و تەندروستیان دابین دەکات و پێوەرە دیجیتاڵیەکان کاریگەری باشتربوونی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی لەسەر دابەزینی ڕێژەی مردنی تازە لەدایکبووان لە عێراق پشتڕاست دەکەنەوە.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت گرنگییەکی زۆری بە کەرتی تەندروستی و پەرەپێدانی ژێرخانی و دابینکردنی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و پاڵپشتی و چاودێریکردنی تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەکانی داوە و ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی نەخۆشخانەکان دەکرێنەوە و جەختی لەسەر پێویستی دامەزراوە تەندروستییەکان و ئەو خزمەتگوزارییە پزیشکییانە کردەوە کە بەتمانەوە پێشکەش هاووڵاتیان بە هاوڵاتیان دەکرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەنتەرە تەواوکراو و ئامادەکراوەکان بۆ کارپێکردن دەکەونە پارێزگاکانی بەسرە و موسەنا و واست، سەڵاحەدین، و دهۆک و لە بەغداد (کازمییە و ڕەسافە، لە نەخۆشخانەی ئیبن بەلادی و لە فەرمانگەی شاری پزیشکی)"ـیدان.
ناوەندەکان بە زیاتر لە (1120) ئامێری چاودێری بۆ منداڵانی کۆرپە ئامادە دەکرێت، کە (51) ئامێری (GE HealthCare) لە نێوانیاندایە، هەروەها بە ئامێری پزیشکی مۆدێرن ئامادە دەکرێن، بەپێی پێویستی هەر ناوەندێک، جگە لە هەموو پێداویستییە لۆجستیکییەکان و کەرەستەی پێویست، و ڕاهێنان ستافی گەنج دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئامێرە مۆدێرنەکان، یان لەگەڵ حاڵەتەکانی کۆرپەی پێشوەختە و دوای لەدایکبوون تا ساڵی یەکەم.
