سودانی جەخت لە بەردەوامیی کارکردن دەکاتەوە بۆ لەخۆگرتنی توێژە جیاوازەکان لە سیستەمی بیمەی تەندروستی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لە بەردەوامیی کارکردن دەکاتەوە بۆ لەخۆگرتنی توێژە جیاوازەکان لە سیستەمی بیمەی تەندروستی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی یەکەمین کۆنفرانسی دەستەی بیمەی تەندروستی کرد، کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵە گەورەکانی ستافی دەستەی بیمەی تەندروستی و تەواوی کەرتی خزمەتگوزاری تەندروستی کرد، و پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی بەردەوام بۆ وەزارەتی تەندروستی لە جێبەجێکردنی پێکهاتەکانی سیستەمی تەندروستیدا و ئاماژەی بە دەستپێکردنی کاری جێبەجێکردن کرد لە شاری پیشەسازی دەرمان لە باشووری بەغداد و بەردەوامیی کارکردن لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژەی نەخۆشخانەکان بە توانای جۆراوجۆر، هەروەها تەواوکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان لەو نەخۆشخانانەی کە کارەکانی تەواوکردنیان دواکەوتووو لە لە بەغداد و پارێزگارەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی ڕوونکردەوە کە بیمەی تەندروستی نوێنەرایەتی هەنگاوێکی چاکسازی دەکات و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی کارکردن لەسەر لەخۆگرتنی ئەو توێژانە کردەوە، کە سیستەمی بیمەی تەندروستی دەیگانرێتەوە و جەختیشی لە پێویستی هەماهەنگی و هاوبەشی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و کەرتی تایبەت کردەوە، بە شێوەیەکی هاوسەنگ بۆ ئەوەی دامەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ کلینیک و دەرمانخانە تایبەتەکان بگرێتەوە، جگە لە گرنگی هۆشیارکردنەوە و پەروەردەکردنی هاووڵاتیان لەبارەی گرنگی بیمەی تەندروستییەوە.
سەرۆک وەزیران ئەوەشی کردەوە کە ئامانجەکانی یاسای بیمەی تەندروستی پێشخستن و پەرەپێدانی دامەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستییە بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بکەن و جەختی لە گرنگی چالاککردنی بەرنامەی ئەلیکترۆنی کردەوە بۆ ئەوەی هەموو پارێزگاکان بگرێتەوە، و دڵنیابوون لەوەی بەشداربووان خزمەتگوزاری تەندروستی وەردەگرن، و هەنگاونان ڕووکەنە وەرگرتنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و داواکاری لە کارەکانی دەسەڵاتدا.
