سودانی: شەهید سەدر تەنها مەرجەعێکی ئایینی نەبوو بەڵکو شۆڕشگێڕێکی سیاسی و چاکسازی خوازێک بوو
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی محەمەد محەمەد سادق سەدر بڵاوکردەوە.
سودانی لەتویتێکدا لەسەر سەکۆی ئێکس ڕایگەیاند"سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵمان ئاڕاستەی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر و بنەماڵەی ئال سەدر و شوێنکەوتووان و خۆشەویستانی شەهید سەدر و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و هەردوو کوڕەکەی (ڕەزای خوایان لێ بێت).
وتیشی شەهید سەید سەدر تەنها مەرجەعێکی ئایینی نەبوو، بەڵکو شۆڕشگێڕێکی سیاسی و چاکسازی خوازێکی کۆمەڵایەتی بوو، و لە وتارەکانیدا ڕووی لە هەموو عێراقییەکان دەکرد و گرنگی بە یەکڕیزی هەموو پێکهاتە و نەتەوەکان دەدا، ئەمەش وایکرد ڕژێمی دیکتاتۆری بە تاوانێکی قێزەون و ترسنۆکانە بیکاتە ئامانج، چونکە ڕووبەڕووی ئەو پیلانانەی ستەمکاری بووەوە، کە هەوڵی تێکدانی یەکڕیزی عێراقییەکانی دەدا و دەستی خستبووە سەر بینا قاقا و تواناکانیان.
لەکۆتایی پەیامەکەی وتی دروود بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی عێراق
ڕووڕەشی و شەرمەزاری بۆ ستەمکاران و بکوژان
