سودانی: هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی
سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگهیاند، نهورۆز ئهوهیان بیردەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشیی و یەک چارەنوسیی و ئەو داهاتوەی کە ههموان پێکەوە دەینەخشێنن لە سەرانسەری عێراق.
محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو گەلی عێراقی بەڕێزمان دەکەم، بۆ ئەو هیوا و خۆشییەی کە ئەم ڕۆژە مەزنە هەڵیدەگرێت بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەم لەم جەژنە مێژوییە پڕ مرۆڤایەتییەدا، خوای گەورە بە خێر و بەرەکەت و بەردەوامبونی نیعمەتی سەقامگیری بۆمانی بگێڕێتەوە، نەورۆز جارێکی دیکە هەمو پارچەکانی وڵاتەکەمان بەسەر دەکاتەوە، ڕۆڵەکانی ئێمەش بەردەوامن لە کارکردن و بونیاتنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشەکانی گەلی عێراق، ئەوەش لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی حکومەتدا، کە گوزارشت لە پێداویستی و خواستەکانیان دەکات".
سودانی دهڵێت، "ئەم بۆنەیە جەخت لە هێزی فرەچەشنیی و بەردەوامیی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکاتەوە لەگەڵ تەرخانکردنی هەمو هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەکان".
سهرۆك وهزیرانی عێراق رونیكردوهتهوه، نهورۆز "هەروەها ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشیی و یەک چارەنوسیی و ئەو داهاتوەی کە ئێمە پێکەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراق".
