سودانی پێشوازی دەکات لە بنەماڵەی شەهیدی حارس سودانی و کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی زنجیرە درامای نەقیب دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە بنەماڵەی شەهیدی پاڵەوان حارس عەبد عەلی سودانی، کە توانییەی دزە بکاتە ناو چەتە تیرۆریستییەکانی داعش و کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی زنجیرە درامای (ئەلنەقیب) کە ژیاننامەی شەهیدی بەرجەستە کرد و پاڵەوانی کارەکە و نووسەر و دەرهێنەر و لیژنەی بەخشینی پاڵپشتی درامای تەلەفزیۆنی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە چیرۆکی شەهیدی پاڵەوان حارس سودانی شایەنی ئەوەیە بە دۆکیۆمێنت بکرێت بۆ ئەوەی جیهان بیبینێت و هەموو عێراقییەکان شانازی بکەن بە ئەو قوربانیدانە لەپێناو بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.
سودانی ئاماژەی بە ڕۆڵی دەوڵەت کرد لەتیشک خستنە سەر قارەمانێتی و ستەملێکراوی عێراقییەکان چ پێش ساڵی 2003 لە کاتی شەڕی دژ بە دیکتاتۆرییەت و چ لەدوای ئەوە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویدا، و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە ڕێبازی دۆکیۆمێنتکردنی قارەمانێتی عێراقییەکان و چیرۆکی ڕۆڵەکانی هێزە ئەمنییەکان و نیشاندانیان بە نەوەکان، و زنجیرەی (ئەلنەقیب) دەستپێکێک بێت بۆ کارە سیستماتیکەکانی دۆکیۆمێنت کردنی ئەو قارەمانێتییە کە ئێمە شانازی پێوە دەکەین . سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی کارەکانی لیژنەی بەخشین و پاڵپشتی دراما و ستافی زنجیرەی (ئەلنەقیب)ی کرد بۆ ڕۆڵی پیشەییان لەدروستکردنی ئەم کارە و جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ پاراستنی قوربانیدانی عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانەوە، لەڕێگەی بنیاتنانی دەوڵەت و پەرەپێدانی ئابووری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری وڵاتە خۆشەویستەکەماندا.
