سودانی ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی دەردەبڕێت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی ڕوسی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی ڕوسی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە نێردەی تایبەتی سەرۆک ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەڕێز میخائیل بۆگدانۆڤ و تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ڕوسیا و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد.
وتیشی لە دیدارەکەدا بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە تاوتوێکرا، و تێیدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی ڕوسی، کە بڕیارە بەم زووانە کۆماری فیدراسیۆنی ڕوسیا میوانداری بکات، ئەمەش بەهۆی گرنگییەکەی لە گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، سودانی جەختی لەسەر خواستی حکومەت کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری لە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و پرۆژەکانی ڕوسیا سەبارەت بە رێگاکانی ترانزیت، بۆ بەدەستهێنانی سوودی هاوبەش و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
لە لای خۆیەوە بۆگدانۆڤ سڵاوی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین و خواستی حکومەتەکەی بۆ چالاککردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی دووقۆڵیی گەیاندە سودانی، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەیەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ڕوسیا کە بەم زووانە بەڕێوەدەچێت و ئەرکی جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات دەگرێتە ئەستۆ.
