سودانی: یەدەگی نیشتمانی زێڕ پایەیەکی گرنگی سەقامگیری داراییە
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتیکردەوە کە یەدەگی نیشتمانی زێڕ پایەیەکی گرنگی سەقامگیری داراییە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیەنراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە ژمارەیەک زێڕەنگەر و نوێنەری بازرگانانی زێڕ لە عێراق کرد
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە "چاودێریکردنی حکومەت بۆ ئەم سێکتەرە گرنگە ئابوورییە، و گەشەسەندن و فراوانبوون و گەشەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی" کرد کە بەخۆیەوە دەیبینێت.
هەروەها پێداچوونەوەی بە دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی کە کەرتی تایبەت، وەبەرهێنەر و بەرهەمهێنەر لەم بوارەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە،کرد لەو بارەیەوە سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە "گەشەسەندنی بەرچاوی قەبارەی بازرگانی زێڕ وای لە حکومەت کردووە کە پاکێجێک لە بڕیاری ڕێکخراو بۆ چالاکییەکانی هاوردەکردنی زێڕ و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی بازاڕ و پاراستنی بەکارهێنەر دەربکات، بە شێوەیەک کە کار بۆ بەهێزکردنی یەدەگی نیشتمانی زێڕ دەکات، کە بووەتە پایەیەکی گرنگ لە پایەکانی سەقامگیری دارایی و متمانە بە ئابووری عێراقی".
دووپاتیشیکردەوە کە "پەسەندکردنی پڕۆژەی "شاری زێڕی جیهانی" کە بارەگاکەی لە بەغدا دەبێت، هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ خۆجێگیرکردنی پیشەسازی و ڕێکخستنی بازرگانی زێڕ و خشڵ بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی مۆدێرن کە پشتگیری پیشەسازییە گۆڕانکارییەکان دەکات و هەلی کار دەڕەخسێنێت، و پشتگیری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات"، ڕوونیشیکردەوە کە "حکومەت لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم کارکەرانی ئەم سێکتەرە تێدەگات، جا چ پەیوەست بێت بە ڕێکارە کارگێڕییەکان یان چاودێری و کوالێتی یان پێویستی بە یاسادانانێکی نەرمتر".
جەختی لە "کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاڵنگارییانە و وەرگرتنی پێشنیارە پراکتیکییەکان لە ناو بازاڕەکە خۆیدا، کردەوە بە شێوەیەک کە هاوسەنگی نێوان پاراستنی ئابووری نیشتمانی و پشتگیریکردنی زیندوێتی کەرتی تایبەت مسۆگەر بکات" دوپاتی کردەوە، کە "گرنگی پابەندبوون بە ستانداردە فەرمییەکان، لە ڕووبەڕووبوونەوەی فێڵ و ساختەکاری، و بەهێزکردنی متمانە بە بەرهەمی عێراقی" بە گرنگ زانی، لەگەڵ پابەندبوونی حکومەت بە پێشکەشکردنی پشتگیری لە ڕێگەی یاسادانان و ئاسانکارییە بانکییەکان و پاراستنی مافەکانی بازرگانان و وەبەرهێنەران، وە حکومەت لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کەرتی تایبەت بەردەوام دەبێت لە کارکردن
