سەدر داوا دەکات حه‌جی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتو بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت كه پێشتر نه‌چونه‌ته حه‌ج
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه داوای له ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق كرد له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا "پشكی سیاسی" هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته وه‌رزی حه‌ج كراوه بێت به‌ڕوی خه‌ڵكی گشتیدا به‌بێ دوبه‌ره‌كی و پشكپشكێنه.
موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكدا بڵایوكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی حه‌ج بۆ ماڵی پیرۆزی خودا، بانگه‌وازه‌كه‌م ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره له عێراق و به‌تایبه‌ت شێخی مه‌سعودی سه‌رۆكی ده‌سته ده‌كه‌م، كه حه‌جی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتو بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت كه پێشتر نه‌چونه‌ته حه‌ج، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تمه‌دار نین، به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكی گشتی بێت، به‌بێ دابه‌شبون و پشكپشكێنه و به‌بێ جیاوازی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاران، به‌ڵكو بۆ هه‌ركه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت".

