سەرۆك کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە میری قەتەرەوە پێدەگات
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە میری دەوڵەتی قەتەرەوە پێگەیشت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-ئەمڕۆ سێشەممە 9-4-2024 لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لەنێوان سەرۆک کۆمار و میری قەتەر ئاڵوگۆڕکرا و هەردوولا هیوای ئارامی و خۆشگوزەرانیان بۆ هەردوو گەلی برای عێراق و قەتەر خواست.
هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها گرنگی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی جێی بایەخی هاوبەش دوپاتکردەوە.
هاوکات باس لە دەستدرێژییە بەردەوامەکان بۆسەر غەززە کرا و جەخت لەسەر پێویستی راگرتنی دەستبەجێی جەنگ کرایەوە، هەروەها یارمەتیدانی گەلی فەڵەستینی برا و گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دوپاتکرایەوە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ستایشی رۆڵی دەوڵەتی قەتەر کرا لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە.
