سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق باس لە بنەماکانی گواستنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق خاتوو ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە
لە میانەی دیدارەکەدا پێداچوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرا لە بوارە جیاواز و دۆسیەکان و ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنانەی کە لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەمەریکا بەڕێوەچوو سەبارەت بە لایەنەکانی وزە و بازرگانی و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنیان.
لە دیدارەکەدا باس لە بنەماکانی گواستنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا بۆ گرتنەخۆی چەندین بوار و بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەی هەماهەنگی تایبەت بە چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کە وێستگە کە بەرفراوانەکانی هاوکاری هاوبەش لەخۆدەگرێت بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و ئەمریکا.
