سەرۆک ڕەشید پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
لە پەیامەکەدا هاتووە “پاڵپشتی خۆمان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیھان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە پێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات، دووپات دەکەینەوە”.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین بەبۆنەی بەڕێوەچونی مەراسیمی سوێندخواردنی دەستوری وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانیدا، هەروەها پشتیوانی خۆمان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان و پتەوکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی هەردو دوو وڵات و گەلی دۆست دووپات دەکەینەوە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەر دوو لا بەدەست بهێنێت.
