سەرۆک کۆمار جەخت لەگرنگی سەقامگیرکردنی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکاتەوە
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لەگرنگی سەقامگیرکردنی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان کردەوە
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه،بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید،لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی لەبەڕێز، نوح یەڵماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەفدی یاوەری کرد.
وتیشی لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی سەقامگیرکردنی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەڕێگەی بەردەوامی هاوکاری نێوان عێراق و تورکیا و وڵاتانی دیکەدا کردەوە، هاوکات پەرۆشی عێراقی بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لەسەروەری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکردەوە.
لەلای خۆیەوە نوح یڵماز، سڵاوی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندە سەرۆک کۆمار و دوپاتی لەخواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی بوارەکانی ڕاوێژکردن لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە بەشێوەیەک کە پشتیوانی لە سەقامگیری و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
