سەرۆک کۆمار خواستی عێراقی بۆ هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا هۆڵەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا نیشاندا
د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، خواستی عێراقی بۆ هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا هۆڵەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا نیشاندا.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە" لە پەراوێزی بەشداریکردنیدا لەکۆڕبەندی ئابووری جیهانی، سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025 لە سەنتەری کۆنفرانسەکانی ئێڤرێست لە داڤۆس، چاوی بە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، دیک شۆف، کەوت.
لەمیانی دیدارەکەدا، که هەریەک لەجێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوه، فوئاد حوسێن و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاران و پسپۆرانی سەرۆکایەتی کۆمار، د. عەلی شوکری، ئامادەی بوون، باس لە پەیوه ندییه دووقۆڵییەکان و میکانیزمەکانی پەرەپێدانیان تاوتوێکران بۆ ئەوەی چەند بواری جۆراوجۆر بگرێتەوه و تێیدا سەرۆک کۆمار باسی لەگرنگی به رزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات و زیادکردنی هاوکارییه کان لەبواری ئابووری و وەبەرهێنان و کارکردن بۆ ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی عێراقی هۆڵەندی بۆ ئاو و کشتوکاڵ.
هەروەها سەرۆک کۆمار خواستی عێراقی بۆ هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا هۆڵەندییەکان لە بواری گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکانی نەوت و گاز و ووزەی نوێبووەوە و هاوکاری لەبواری ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا نیشاندا.
لەلای خۆیەوە دیک شۆڤ، جەختی لەئامادەیی هۆڵەندا و پەرۆشی بۆ فراوانکردنی چوارچێوەکانی هاوکاری دووقۆڵیی بنیاتنەرانەی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
