سەرۆک کۆمار لەگەڵ وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی ئابووری و هاریکاری نێودەوڵەتی میسر کۆدەبێتەوە
لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە لە داڤۆس بەڕێوەچوو، سەرۆک د. لەتیف جەمال ڕەشید لەگەڵ وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی ئابووری و هاریکاری نێودەوڵەتی میسر کۆبووەوە کە هەریەک لە فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوە و دکتۆر عەلی شوکری لێپرسراوی دەستەی ڕاوێژکاران و پسپۆڕان لە سەرۆکایەتی کۆمار و دکتۆر محەمەد دەباغ لێپرسراوی کاروباری عێراق لە سویسرا ئامادەی بون.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە
لەو دیدارەدا پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان عێراق و میسری برا لەسەر ئاستی ئابووری و بازرگانی تاوتوێ کرا، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە قووڵی ئەو پەیوەندییە مێژووییانە کە هەردوو وڵاتی برا پێکەوە گرێ دەدات و گرنگی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە لە هەموو بوارەکان دوپاتکردەوە، ئاماژەیکرد بە گرنگیی سوودمەندبوون لەو دەرفەتە جۆراوجۆرانەی کە هاتونەتەپێش بۆ هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا.
لای خۆیەوە وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی ئابوری و هاریکاری نێودەوڵەتی پێزانینی میسری، وەک حکومەت و گەلی میسر بۆ پەیوەندیی برایەتیی لەگەڵ عێراق دوپاتکردەوە، جەختیکردەوە لەسەر هەڵوێستی سەرکردایەتی سیاسی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە ئاستە جیاجیاکانی نێوان هەردوو وڵات بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی هەوڵە هاوبەشەکانی هەردولا .
