سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ژمارەیەک بەرپرسی حکومەت دەکات
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەک بەرپرسانی دەوڵەت.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی لە بەرپرسان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی هەستانی بەرپرس بەڕۆڵی سەرکردایەتی خۆی و خستنەگڕی هەوڵەکانی دامەزراوە وفەرمانگەکەی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتی و بەدیهێنانی پێداویستییەکانی بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی حکومەتدا.
هەروەها سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری کۆڵەکەیەکی گرنگ و خاڵێکی دەستپێکردنە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و جەختیشی لەپێویستی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و ژینگەییدا.
سەرۆک کۆمار باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بەهێزی ناوەند بەهێزی هەرێمە و بەهێزی هەرێمیش هێزی ناوەندە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی پشتن بە دەستوور و یاسا و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان کرد لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا.
لە بەرامبەریشدا بەرپرسان جەختیان لە پەرۆشی خۆیان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە بۆ باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن و سووربوونیان لەسەر کاری هاوبەش و پتەوکردنی پێکەوەژیانی نێوان عێراقییەکان کردەوە، هەروەها ستایشی پێشنیارەکانی سەرۆک کۆماریان کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بارودۆخ و ئاستەنگانەی کە وڵاتی پێیدا تێدەپەڕێت.
