سەرۆک کۆمار پێشوازی لەوەزیری کۆچ وکۆچبەران دەکات
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لەکۆشکی بەغداد، پێشوازی لە ئیڤان فایق جابرۆ ،وەزیری کوچ وکۆچبەران کرد و باسیان لەگرنگترین پرسە هەڵپەسێردراوەکانی تایبەت بەئاوارەکان وچۆنیەتی پەرەپێدانی هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئێستا.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی هاوکاری وەزارەت لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت کردەوە بۆ پەرەپێدانی چارەسەری یەکجارەکی بۆ کێشەکانی کۆچ و دەستەبەرکردنی پاراستنی کەرامەتی هاوڵاتیان و دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان بەسەلامەتی و شکۆمەندانە، جەختیشی لەپێویستی گرتنەبەری سیاسەتێکی گشتگیر کردەوە کە ڕەهەندە مرۆیی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان لەبەرچاو بگرێت.
لەلای خۆیەوە خاتوو جابرۆ، پلان و بەرنامەکانی ئێستای وەزارەتی خستەڕوو و تیشکی خستە سەر دەستکەوتەکان و بەرچاوترین ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکان و پابەندبوونی وەزارەتەکەشی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییە نیشتمانییە پەیوەندیدارەکان.
