سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئیمارات لەبارەی دۆخی سووریا گفتوگۆیان کرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ عەبدولڵا ئەلمەزرووعی، باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق، باڵيۆزى ئيمارات سڵاو و ڕێزی سه‌رۆکی ئیمارات مەحه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌هیانی گه‌یانده نێچیرڤان بارزانی، هه‌روه‌ها ستايشى پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرد و جەختی لە پابەنديی ئیمارات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سڵاو و ڕێزی بۆ سه‌رۆکی ئیمارات نارد و سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی ئیمارات له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش لە بوارە جیاکاندا، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هەروەها دۆخى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
