سەگی سەرۆکی مۆلدۆڤا «کۆدروت» هێرشی کردەسەر سەرۆکی نەمسا و برینداری کرد
دوای ئەو مشتومڕەی کە بەهۆی سەگێکی ئەڵمانییەوە لە کۆشکی سپی دوورخرایەوە ڕوویدا بەهۆی هێرشکردنەسەر چەندین کەس، لەئێستادا سەگی سەرۆکی مۆڵدۆڤا «کۆدروت» لە ژێر چاودێریدایە دوای ئەوەی لە میانەی سەردانی بۆ مۆلدۆڤا لەم هەفتەیەدا هێرشی کردەسەر سەرۆکی نەمسا.
کۆدروت کە چەند مانگێک لەمەوبەر لەلایەن سەرۆکی مۆڵدۆڤا "مایا ساندوە"وە بەرپرسیارتی بەخێوکردنی کرا، هێرشی کردە سەر سەرۆکی نەمسا ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن کاتێک هەوڵیدا یاری لەگەڵ سەگەکە بکات.
ڤان دێر بێلن برینێکی کەمی لێکەوتەوە و وتی: برینەکەی سەخت نییە وەک ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا تۆمارکراوە.
کۆدورت لە مانگی ڕابردوو لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن دەرکرا دوای ئەوەی دەزگای نهێنی بۆ پاراستنی سەرۆکەکانی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە سەگەکە هێرشی کردەسەر 11 لە کارمەندەکانی لە کۆشکی سپی.
شایەنی باسە، سەرۆکی نەمسا سەردانی کیشیناوی پایتەختی وڵاتی مۆڵداڤای کرد بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی مۆڵدۆڤا بۆ بوونی بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئۆکراینای دراوسێدا دوای هێرشەکەی ڕووسیا بو سەر ئۆکراینا لە ساڵی ڕابردوودا.
