شاره‌وانی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیش پرۆژه‌یه‌كیان په‌سه‌ندكرد كه چه‌ندین كارگه‌ی بچوك له خۆده‌گرێت و ده‌بێت هۆی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازیی و ڕه‌خساندنی هه‌لیكار.
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی جێگر و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا، نوێنه‌ری داواكاری گشتیی له به‌شێك له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی به‌شداربو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه خرایه‌ڕو كه خۆی له په‌سه‌ندكردنی چه‌ندین بڕیاردا بینییه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرێك له مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان خرایه گفتوگۆوه كه نزیكه‌ی 50 مامه‌ڵه بو، زۆربه‌ی خاوه‌ن مامه‌ڵه‌كان ئاماده‌بون و له بۆ گه‌یاندنی كێشه‌و گرفته‌كانیان به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن".
ده‌شڵێت، "دوای تاوتوێكردنی كۆی مامه‌ڵه‌كان و داواكاریی هاوڵاتیان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری پێویستیاندا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، پاشان چه‌ند داواكارییه‌كی وه‌به‌رهێنان به ئاماده‌بونی به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌كان تاوتوێكران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌درا".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دواتر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌یاندا به دانانی چه‌ندین (مێز و عه‌ره‌بانه و كۆشك) به نایاسایی كه زۆربه‌یان كاری خوارده‌مه‌نی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش له ڕوی ته‌ندرستیێه‌وه ڕێگه‌پێدراو نین و له هه‌مانكاتدا ده‌بنه هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی و ناشرینكردنی سیمای شاره‌كه‌مان به تایبه‌تی شۆسته‌و شه‌قامه‌كان، هه‌روه‌ها به‌جێهێشتنیی خۆڵ و چه‌ورییه‌كی زۆر له شوێنی كاركردنیان كه دژی یاساكانی شاره‌وانییه و پێویستكرا ڕێكاری یاساییان له به‌رانبه‌ر بگیرێت".
له ته‌وه‌رێكیتردا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچونی كه‌رتی پیشه‌سازیی و گرنگیی پێدان به‌و سێكته‌ره كه پێویسته به‌ره‌و پێش ببرێت، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پرۆژه‌یه‌كیان په‌سه‌ندكرد كه چه‌ندین كارگه‌ی بچوك له خۆده‌گرێت و ده‌بێت هۆی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازیی و ڕه‌خساندنی هه‌لیكار، هه‌روه‌ها بڕیارێك په‌سه‌ندكرا كه ده‌بێته هۆی ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیكلام له‌سه‌ر بینا بازرگانییه‌كان به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌و به كوالێتیه‌كی به‌رز.
