شارەوانی سلێمانی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دەکات
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش، دروستكرنی خان‌و له‌سه‌ر زه‌وی (دابه‌ش دو) و له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویش به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.
شاره‌وانی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەئاژانسی موتەڵع بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆك و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، سه‌ره‌تا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تیشكیان خسته سه‌ر دو بابه‌تی گرنگ".
ئاماژه‌ی به خاڵی یه‌كه‌م كردوه و ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، "خاڵی یه‌كه‌م بریتی بو له چۆنیه‌تی خێراتركردنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و كوژاندنه‌وه و ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی له زه‌وییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، به‌پێی ڕاپۆڕتی لیژنه‌ی پێكهاتو له سه‌رۆكایه‌تیمان، كه داوا ده‌كه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌له‌بكه‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیمان تا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیمان بتوانێت ڕێكاره‌كانی جیاكردنه‌وه و یه‌كگرتنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، خێراتركردنی میكانیزمی كوژاندنه‌وه و ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی زه‌وییه‌كان به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنوری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی".
باسی له‌وه‌شكردوه، خاڵی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه ئه‌وه‌بو، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌مڕۆ واژۆكراو بڕیاری له‌سه‌ردرا به‌پێی دوا ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتو له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه تیایدا بڕیاردرا له‌سه‌ر دروستكرنی خان‌و له‌سه‌ر زه‌وی (دابه‌ش دو) به‌و مه‌رجانه‌ی كه دیاریكراون.
دواتر كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه خرایه ڕو، كه له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك پێكهاتبون، له‌وانه‌یه نزیكه‌ی 12 مامه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ئاماده‌بونی به‌شێك له‌وه‌به‌رهێنه‌كان، به‌پێی پێویستی پرۆژه‌كانیان بۆ شاره‌كه‌مان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و ئاماده‌كران بۆ بڕیاردان، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 30 مامه‌ڵه‌و داواكاریی هاوڵاتیان به ئاماده‌بونی به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه خرانه گفتوگۆوه، دواتر به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان بڕیاریان له‌سه‌ردرا، دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییش نزیكه‌ی شه‌ش كاتژمێری خایاند".
