عامرى هێڕشەکەی جورف سەخری شەرمەزار کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی (نەبنی)، هادی عامری، حکومەتی عێراق هێڕشەکەی سەر هێزە ئەمنییەكانی لە جورف سەخری شەرمەزار کرد، كە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكیان لە هایزە ئەمنیەکان، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو كارانە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەرییە. عامری ، لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوەو: “بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشەی ئەمریكی دەكەین كە لە بەیانی دوێنێ و ئەمڕۆدا ڕۆڵەكانی ئێمەیان لە كارمەندانی هێزە ئەمنییە قارەمانەكاندا كردە ئامانج، كە بووە هۆیشەهیدكردن و برینداركردنی ژمارەیەكیان”. عامری وتیشی، “ئەم كارە ترسنۆكانە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری خاكی عێراقیە، هێرشێكی قەدەغەكراوە بۆ سەر كەرامەتی عێراقییەكان و بەڵگەی زیادە و ڕوون و بێ گومانە لەسەر درۆی ئیدیعای ئەمریكییەكان بۆ سنوورداركردنی بوونی خۆیان لە عێراق (بۆ ڕاوێژكاران و ڕاهێنەران). جەختیشی لەوە كردەوە "پێویستی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هەموو هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستبەجێ، چونكە بوونی ئەوان دەبێتە هۆی ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانی عێراقی، دەبێتە هۆی تێكدانی دۆخی ئەمنی، و گەڕانەوە عێراق بۆ چوارگۆشەی یەكێك لە نائارامی، جگە لەوەش ئەو ڕاستییەی كە بوونی ئەوان هیچ بەرگێكی نییە".
