عورمرەکارێکی کورد لە مەککە گیان لەدەستدەدتت
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، "عورمرەکارێک بە ناوی (شەفیقە ئیبراهیم حەسن)، تەمەنی 60 ساڵە دانیشتووی پارێزگای دهۆكە، بەداخەوە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لە مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئەو عومڕەكارە بەر لە دوو رۆژ هەندێك باری تەندروستی تێك دەچێت و لەگەڵ كوڕەكەی كە هاوسەفەرییەتی سەردانی نەخۆشخانە دەكەن و بەڵام دواتر لە نەخۆشخانەی دەخەوێندرێت بەداخەوە ئەمرٍۆ كۆچی دوایی كرد و بڕیاریشە هەر لە شاری مەككەی پیرۆز بە خاك بسپێردرێت".
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "كەسە نزیكەكانی ئەو عومرەكارە رایانگەیاندووە، ئەو ئافرەتە عومرەكارە بەر لەوەی سەفەر بكات گەردەن ئازایی لە كەسوكاری كردووە و وەسیەتی خۆیشی كردووە و دواتر خواحافیزی لە كەسوكاری كردووە و بە كەسوكاری گوتووە كە ناگەڕێتەوە ئەگەرچی كەسە نزیكەكانی پێیان گوتووە كە عومڕە دەكات و بەسەلامەتی دەگەرێتەوە بەڵام ئەو هەر پێیان گوتووە كە رەنگە نەگەرێتەوە بەداخەوە لە مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد".
