عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئێران دەکات
ئەمڕۆ هەینی، حكومه‌تی عێراق، " سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ده‌كات و داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش ده‌كات".
باسم عه‌واد له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق به توندترین شێوه ده‌ستدرێژی سه‌ربازی كه له لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنیستییه‌وه بۆ سه‌ر خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێكردوه، سه‌ركۆنه ده‌كات، ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروستده‌كات، به‌تایبه‌تی كه له ماوه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران‌دا ڕویدا.
راشیگه‌یاند، "نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ری ئه‌م پێشێلكارییه ئاشكرایه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بمێنێته‌وه، به‌كارهێنانی هێز بۆ دوباره جێگیركردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی بناغه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه مۆدێرنه‌كان ده‌كات".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "حكومه‌تی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه لێدوانی سه‌ركۆنه‌كردن به‌س نییه، هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر هه‌نگاوی ڕێگری و پراكتیكی.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "حكومه‌تی عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ كۆببێته‌وه و ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه و كۆنكرێتی بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژییه و دڵنیابون له دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی سیسته‌می یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر میكانیزمه‌كانی ئێستا توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕۆڵه‌یان هه‌بێت".
باسم عه‌وادی ده‌شڵێت، "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به‌شداری گفتوگۆیه‌كی جددی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی جێگیره‌وه كه لێپرسینه‌وه مسۆگه‌ر بكات و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكات و ئاشتی جیهانی بپارێزێت".
ئاشكراشیكرد، "حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبونی بێوچانی خۆی به پره‌نسیپه‌كانی سه‌روه‌ری و به‌كارنه‌هێنانی هێز و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان به ڕێگه‌ی ئاشتیانه دوپات ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران و له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه ده‌رده‌بڕێت كه باوه‌ڕیان به نه‌زمێكی نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌رانه هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له ڕێساكان نه‌ك پێشێلكردنیان و له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و لۆژیكی جه‌نگه‌ڵ هه‌نگاو ده‌نێن"
