عێراق پابەندە بە هەڵوێستی فەرمی خۆیەوە: ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە پێشێلکارییەک بۆ سەر خاکەکانمان
ئەمڕۆ دووشەممە عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق هەر جۆرە پێشێلکارییەکی سەروەری وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ، ڕایگەیاندووە،سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی حوزەیران ٢٠٢٥ لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەباڵیۆزی شانشینی ئوردنی هاشمی لەعێراق ، ماهر تەراونە.
وتیشی لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا ، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوچەکە و جیهان و گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆک کۆمار دووپاتی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی لە ڕێزگرتنی سەروەری دەوڵەتان و دەستوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆیاندا کردەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کەعێراق هەر جۆرە پێشێلکارییەکی سەروەری وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە و هەروەها ڕەتیشی دەکاتەوە ببێتە مەیدانێک بۆ هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دیکە.
لەلای خۆیەوە باڵیۆز تەراونە سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەڵوێستەکانی عێراق دەربڕی و پشتیوانی شانشینی ئوردنی بۆ هەوڵەکانی عێراق لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی دووپاتکردەوە.
