عێراق گرنگی ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ بۆ فەرەنسا پشتڕاست دەکاتەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ هاوتا فەرەنسییەکەی جەختی لە گرنگی ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویكردهوه، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە پهیوهندیهكی تهلهفۆنی له جان نویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا پێگهیشت و تیایدا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنە مەترسیدارەی كە لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران هاتوهتە ئاراوە، تاوتوێ كرد.
ئاماژه بهوهشكراوه، هەردولا هاوڕابون لەسەر جددیەتی دۆخەكە و تەئكیدیانكردەوە، لەسەر پێویستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هەمو لایەنەكان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هەردولا هۆشدارییاندا، كە بەردەوامی تاودان دەبێتە هۆی قەیرانی نێودەوڵەتی فراوانتر، چ لە ڕوی ئابوری و چ لە ڕوی مرۆییەوە.
ئهوهش هاتوه، هەردولا لەسەر گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستە نێودەوڵەتییەكان هاوڕابون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسەی دانوستان، بەو پێیەی ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ دەربازكردنی ناوچەكە و جیهان لە كاردانەوەی مەترسیدار و نەخوازراو.
فوئاد حسێن تەئكیدیكردەوە، لە پێویستی وڵاتانی ئەوروپی، بەتایبەت فڕەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا، ڕۆڵێكی ڕاستەوخۆ و كاریگەر بگێڕن لە پاڵنانی ئاگربەستی دەستبەجێ و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.
