عەبادی: هەڵبژاردن نزيكه و سەقامگیری سوریاش بۆ داهاتووی عێراق زۆر گرنگە
حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ،جەختی لە گرنگی سەقامگیریی سوریا بۆ عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە زۆرینەی توخمە تیرۆریستییەکان لە سوریاوە هاتوون، ئەمەش جەخت لەسەر پێویستی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکاتەوە.
عەبادی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوەدا کە سیستەمی سیاسی عێراق هەمەچەشنەییە، و جەختی لەوە کردەوە کە "ئازادییەکان دیارترین هێزی سیستەمی سیاسی ئێستان".
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە: "بەڕێوەبردنی عێراق بە تایبەتی لە دوای ساڵی 2003ەوە قورس بوو بەهۆی ئەو ئاڵنگارییە بەرچاوانەی پەیوەست بوون بە تیرۆری قاعیدەوە".
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، عەبادی ئاماژەی بەوەدا کە وادەی هەڵبژاردنی داهاتوو لە 25ی تشرینی دووەم تێناپەڕێنێ، ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتی پێویست نییە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن".
