عەممار حەکیم:عێڕاق بەدەست تێگەیشتنی هەڵەی وڵاتانی دراوسێوە ناڵاندوویەتی
عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند عێڕاق بەدەست تێگەیشتنی هەڵەی وڵاتانی دراوسێوە دەربارەی هاوکێشەکان و دیموکراسەتەکەی ناڵاندوویەتی.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سهید حەکیم لەڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ شاری بابل هاتووە:-جەخت دەکەینەوەسەر سەردانیکردنی پارێزگاکان و هۆزەکانی عێڕاق بۆ یادکردنەوەی ڕابووردو و گفتووگۆکردنیش دەربارەی داهاتوو.
وتیشی کە عێڕاق بەدەست تێگەیشتنی هەڵەی وڵاتانی دراوسێوە دەربارەی هاوکێشەکان و دیموکراسەتەکەی ناڵاندوویەتی ، بەڵام ئەمڕۆ بەپێچەوانەوەیە و خوێندنەوەیەکی ئەرێنی بۆ وڵاتمان لەئاراداهەیە.
ئاماژەشی بەوەدا کە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا بەڵگەیەکە لەسەرئەوەی کە عێڕاق پێگەی خۆی بەدەستهێناوەتەوە لەناوچەکەدا.
ڕوونیشی کردەوەکە متمانەمان بە حکومەتە خۆجێییەکان هەیە بۆ گۆڕینی واقعەکە، هەروەها داواشی کرد کە توانای پارێزگاکان بقۆزرێتەوە لەهەموو ڕوویەکی کشتووکاڵی و پیشەسازی و گەشتوگووزارەوە
