عەون دیاب جەختیکردەوە کە چەند رێگایەک گیراوەتەبەر بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا
ئەمرۆ یەک شەممە "عەون دیاب " وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ، دووپاتیکردەوە کە پێنج ڕێکاری سەرەکیگیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاو.
وەزارەتی سامانەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند :- "عەون دیاب" وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان،سەرۆکایەتی وەفدی عێراقی بەشداربوون لە هەفتەی ئاوی قاهیرە لە کۆماری میسری عەرەبی ، کە لەماوەی 29/10/2023 تاوەکو 2/11/2023 لە ژێر دروشمی کارکردن و گونجاندن لە کەرتی ئاو بەڕێوەدەچێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- وەزیر سەرچاوەکانی ئاو وتارێکی پێشکەش کرد وتیایدا باسی لەوەکرد کە عێراق بەدەست کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنێت و کاردانەوەی ئەم دیاردەیە لەگۆڕانکارییەکانی هۆکارەکانی کەشوهەوادا، لەوانە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کەمبوونەوەی ڕێژەیبارانبارین و زیادبوونی بەهەڵمبوون و نەبوونی ڕێژەی باشی بارانبارین و سەرچاوەی ئاو لە وڵاتانیسەرووی عێراق .
"عون دیاب " جەختی لەوە کردەوە کە "بەرزی پلەکانی گەرما،وشکەساڵی وبەبیابانبوون کاریگەرینەرێنییان لەسەر کەرتی کشتوکاڵ هەبووە.
راشیگەیاند :- کە وەزارەت چەند ڕێوشوێنێکی گرتووەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانیگۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاو بە درووستکردنی وێستگە بۆ چارەسەرکردن و وەبەرهێنانی ئاوی ئاوەڕۆکە وزەی پاک لە ناوەند و باشووری وڵات بەکاردێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی چڕیی خوێ لە ڕووباریفورات و زۆرترین سەرچاوەی ئاو وەک هەنگاوی یەکەم، لەگەڵ دروستکردنی پڕۆژەی گەورەی ئاو لەپارێزگای بەسرە و پڕۆژەکانی تر بۆ چارەسەرکردنی ئاوی پیس بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینێت بۆپشتیوانیکردن لە کەرتی کشتوکاڵ، هاوکات هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەبارەیپرسی ئاو.
