فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان:هێزی ئاسمانی عێراق ئۆپەراسیۆنی لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزی ئاسمانی عێراق ئۆپەراسیۆنی لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا و ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆرستانی داعش بوردومان کراو و توانرا پێنج تیرۆرست بکوژرێت.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیییەوە بەدواداچونی بۆ کرابو ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە پارێزگای دیالە ئەنجامدرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزی ئاسمانی عێراق چەند حەشارگەیەکی تیرۆرستانیان بۆردومانکرد و لە یەکێک لە حەشارگەکان مەفرەزەیەکی پێنج کەسی تیرۆرستان لەناوبران.
ئەوەشخراوەتەڕو، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە وردی بەدواداچون بۆ تەواوی حەشارگەی گروپە تیرۆرستییەکان دەکات، بە ئامانجی لەناوبردنی تەواوی ئەو هەوڵانەی بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەگیرێتە بەر.
